له‌به‌ر هێرشـی چاوه‌ڕوانکراو و پاش هه‌ڕه‌شـه‌کانی له شـیانی هێرشی زۆرتر هیندسـتان فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه گه‌وره‌کانی له ژێر هۆشـداری سـووردا داناوه و هه‌روه‌ها باری ئاسایش له فڕۆکه‌خانه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که زۆرتر ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی هێزی ئاسـمانی هیندسـتان فالی هۆمی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتان هۆشـداریـیان به ده‌ست گه‌یشـتووه له شـیانی هێرشـبردنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کان له نیوده‌لهی، بنگه‌لۆر و دۆهینای به هه‌مان شـێوه‌ی هێرشه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر، به‌ڵام ئه‌و وتی کاربه‌ده‌سـتان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره ئاماده‌ن.
دواترین هێرشه‌کان له ڕێـگای ئیمه‌یڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی میدیا کراوه له نێوانیان ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و وا دیاره له موجاهیدینی دێـکانه‌وه‌بێت که هه‌مان گرووپه خۆی له هێرشه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو له مۆمبای به‌رپـرسـیار زانیوه.
له به‌دواچوونی ئیمه‌یڵه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه له کۆمپـیوته‌رێـکه‌وه هاتووه له عه‌ره‌بسـتانی سـعودی، به‌ڵام شـیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن زمان و شـێوه‌ی ئیمه‌یڵه‌که به‌و جۆره‌ی که نووسـراوه هاوجووت نیـیه له‌گه‌ڵ قسه و ئاڵوگۆڕکردنه‌کانی پـێشـیندا له لایه‌ن موجاهیدینی دێـکانه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌سـتانی هیندی ده‌ڵێن گرووپی میلیشـیاکانی له‌شـکری طیبه له پـشتی هێرشه‌کانی بۆمبایدا بوونه.