سه‌رۆکی پاکسـتان عاسف عه‌لی زه‌رداری ده‌ڵێت به‌هۆی ده‌رئه‌نجامی هێرشه‌کانی مۆمبای ئه‌و ئاماده نیـیه ئه‌و 20 میلیشـا گومان‌لێـکراوانه‌ی هیندسـتان داوایان ده‌کات ته‌سلیم به هیندسـتانیان بکات.
شه‌وی سێشه‌ممه له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکایی CNNدا به‌ڕێز زه‌رداری گوتی ئه‌گه‌ر به‌ڵـگه‌ی ته‌واو پـێشـکه‌ش به پاکسـتان بکرێت و بیسه‌لمێنن ئه‌و داواکراوانه تاوانبارن ئه‌و ده‌مه دادگای پاکسـتانی دادگایی‌یان ده‌کات و حوکمیان ده‌دات.
هاوکات هیندسـتان داوای دانه‌وه ده‌ستی ئه‌و 20 میلیشـیا گومان‌لـێـکراو و تاوانکارانه ده‌کات ئه‌وانه‌ی وا بڕوا ده‌کرێن له نێو پاکسـتاندا خۆیان حه‌شـاردابێت.
له نێو ئه‌و داواکراوانه‌ی هیندسـتان ده‌یه‌وێن داوود ئیبراهیمی هه‌ڵـهاتوو له یاسـا و به‌رپـرس له ته‌قینه‌وه‌که‌ی مۆمبای. ناوبراو به نه‌خشه داڕێژی هێرشه‌که‌ی سـاڵی 1993 ی مۆمبای تاوانبارکرا ئه‌وه‌ی تێـدا نزیـکه‌ی 250 که‌س کوژران.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له سـاڵی 2003 دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوود ئیبراهیمی به تێرۆریسـتێـکی جیهانی ناسـاند، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به تۆڕی قاعیده‌وه هه‌یه.