دادگایه‌کی عێراق حوکمی ئیعدامی بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسراو به عه‌لی کیمیاوی ده‌رکرد له‌سه‌ر ڕۆڵی له سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان له سـاڵی 1991.
ئه‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادگا ده‌بێته حوکمی دووه‌می ئیعدام که بۆ عه‌لی کیمیاوی بدرێت. حوکمی ئیعدامی یه‌که‌می که سـاڵی ڕابردوو بۆی بڕایه‌وه له‌سه‌ر کوشـتنی هه‌زاران کوردبوو له سـاڵانی هه‌شـته‌کاندا، وه‌لێ له‌به‌ر لـێـکدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ یاسا ئیعدامکردنه‌که‌ی دواخراوه.
هه‌روه‌ها دادگاکه حوکمی ئیعدامی بۆ عه‌بدول‌غه‌نی عه‌بدول‌غه‌فور کاربه‌ده‌سـتی پـێشـووی حزبی به‌عس ده‌رکرد له‌سه‌ر هه‌مان تاوان ئه‌ویش ڕۆڵی له سه‌رکوتکردنی شیعه‌کان.
له ده‌می ده‌رچوونی حوکمه‌که عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه، به‌ڵام عه‌بدول‌غه‌نی عه‌بدول‌غه‌فور ده‌سـتیکردووه به هاوارکردن و ئه‌مریکای به داگیرکه‌ر ناوبردوو و گوتویه‌تی ئه‌و وه‌ک شه‌هیدێـکی وڵاته‌که ده‌مرێت.
هه‌روه‌ها دادگاکه حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ چوار تاوانباری دیکه بڕیـوه‌ته‌وه و 15 سـاڵ زیندانیشی بۆ شه‌شی دیکه‌ش، به‌ڵام سێ که‌سی دیکه‌شی به‌بێ تاوان داناوه.