سه‌رۆک وه‌زیری تایله‌ند سۆمچای ۆنـگسه‌وات ده‌ڵێت ئه‌و به بڕیاری دادگای ده‌سـتوری وڵات قایل‌ده‌بێت که بۆ ماوه‌ی پـێنج سـاڵان ئه‌و له چالاکی سـیاسی به‌ربه‌ند ده‌کات و پارتیـیه‌که‌شی هه‌ڵـده‌وه‌شـێنێته‌وه.
سۆمچای له شـاری باکوری چیانگ مای قسه‌ی ده‌کرد که له‌وێ وڵاتی به‌ڕێوه‌ده‌برد له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو له پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیان به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه سه‌ره‌کیـیه‌کانی بانکۆکدا گرتبوو.
به‌ڕێز سۆمچای به په‌یامنێرانیشـی گوت ئه‌رکی ئه‌و ئێسـتا به کۆتایی هات و ئه‌و ئێسـتا وڵاتیـیه‌کی ئاسایی‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه دادگای ده‌سـتوری تایله‌ند بڕیاری دا سێ له گه‌وره‌ترین پارتی له هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕێز سۆمچای هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه له پاش ئه‌وه‌ی گوناهکار ناسـرابوون له‌به‌ر به فرتوفێـڵـکردن له ده‌نگدان.
بڕیاره‌که‌ی دادگای ده‌سـتوری هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی باڵای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌ل له ناویان به‌ڕێز سۆمچای هی پارتی چارتی تایله‌ند و پارتی ماتچیما تیپاتایه له چالاکی سـیاسی بۆ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵان به‌ربه‌ندکرد.
به ماوه‌یه‌کی که‌م له پاش بڕیاری دادگا ڕێبه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت ڕایانگه‌یاند ئه‌وان چوارشه‌ممه کۆتایی به ده‌سـت به‌سه‌رداگرتنی فڕۆکه‌خانه ده‌هێنن.