له شـاری موسـڵ پـۆلیس ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی ته‌قاندۆته‌وه به لانی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و 30 ی دیكه‌ش برینداربوون. پـۆلیس ده‌شڵێت پـێده‌چێت ئامانجه‌كه‌ی هێزێـكی هاوبه‌شـی هه‌ردوو له‌شـكری ئه‌مریكایی و عێراقی بووبێت.
له به‌غدای پایته‌ختیش به لانی كه‌م 15 كه‌س كوژران و 45 ی دیكه‌ش برینداربوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له نزیـك ئاكادیمیای پـۆلیس. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خوێندكار و خه‌ڵـكی مه‌ده‌نی له نێو قوربانیـیه‌كاندان.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌دا گه‌وره كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری (موظهر ئه‌لمه‌ولا) به سه‌ختی برینداربوو كاتێـك بۆمبێـكی لاڕێ به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیدا ته‌قیـیه‌وه له‌و ده‌مه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له باكوری به‌غدا ده‌هاته ده‌رێ، پـۆلیس ده‌ڵێت شۆفێره‌كه‌ی و دوو كه‌سی ڕێبوار له هێرشه‌كه‌دا كوژران و به لانی كه‌م 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هۆشـداری دا به‌وه‌ی میلیتانه‌كان هه‌وڵی تێـكدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی بڕیاره له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت.
سـتیفان دیمسـتۆرا به په‌یامنێرانی گوت كاربه‌ده‌سـتان پـێشـبینی ده‌كه‌ن توندوتیژی زیادبكات به مه‌به‌سـتی تێـكدانی ده‌نگدانه‌كه.