Accessibility links

چاوه‌ڕێده‌كرێت باراك ئۆباما هێله‌ری كلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نێت


كاربه‌ده‌سـتانی پارتی دیموكرات ده‌ڵێن وا چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما له‌ ڕێی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هێله‌ری كلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت ناوی ئه‌ندامانی تری تیمی ئاسایشی نیشـتیمانی له‌ كاتی وتار خوێندنه‌وه‌ی له‌ شـیكاگۆ ڕابگه‌یه‌نێت.

چاوه‌ڕوانیش‌ده‌كرێت ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری له‌ پـۆسـته‌كه‌یدا بهێـڵێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشـینی مارین جیم جۆنز وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌سـتنیشـان‌ بكات.

سه‌رچاوه‌كانی پارتی دیموكرات ڕاده‌گه‌یه‌نن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ریزۆنا جانێت ناپـۆلیتانۆ بۆ پـۆسـتی وه‌ز‌اره‌تی ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌سـتنیشـان بكات و هه‌روه‌ها سـۆزان ڕایسی ڕاوێژكاری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆباما بۆ پـۆسـتی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان ده‌سـتنیشـان بكات و جێـگری وه‌زیری داد ئێرێـك هۆڵـده‌ر بۆ پـۆسـتی وه‌زیری داد ڕابگه‌یه‌نێت.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ مایكڵ بۆومان له‌ واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان شـایان پاشـا و خالید فه‌تاح وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:15 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG