سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش داوای له كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به‌هۆی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی مۆمبای‌یه‌وه به‌ره‌و هیندسـتان به‌ڕێـبكه‌وێت.
ده‌ینا پـێرینۆی وته‌بێژی كۆشـكی سـپی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ی ڕایس بۆ نیوده‌لهی پابه‌ندبوونی زیاتری ئه‌مه‌ریكا نیشـان ده‌دات بۆ هاوپه‌یمانێـتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی هیندسـتاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌گاته ئه‌فغانسـتان دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن ئاماده‌ده‌بێت.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش به‌ڕێز بوش ته‌واوی پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشـه‌كانی مۆمبای كه 175 كه‌سی تێدا كوژرا و 6 ئه‌مه‌ریكایشی گرته‌وه.
له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مانمۆهان سینغی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندسـتان به‌ڕێز بوش گوتی واشـنتن هه‌موو سه‌رچاوه‌كان دابین ده‌كات و كار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات بۆ ڕاپـێـچكردنی به‌رپـرسـان بۆ دادگا.