كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی هیندسـتان ده‌ڵێن له‌سه‌ر هێرشـه تێرۆریسـتیـیه‌كانی سه‌ر مۆمبای وه‌زیری ناوخۆ شـیڤراج په‌تێـل ده‌ست‌له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ئه‌م بڕیاره پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شه‌وی شه‌ممه‌ی پارتی كۆنگرسی ده‌سه‌ڵاتدار هات. شـیڤراج په‌تێـل ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بۆوه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایشی ناوخۆی هیندسـتان.
میدیاكانی هیندسـتان بڵاویشـیان كرده‌وه كه‌وا ڕاوێژكاری ئاسـایشی نیشـتیمانیش M.K. Narayanan ئه‌ویش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌سـت‌له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
نزیكه‌ی 200 كه‌س له ماوه‌ی سێ ڕۆژی هێرشـه‌كاندا كوژران، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به په‌لاماری چه‌كداران ده‌سـتیـپـێـكرد بۆ سه‌ر 10 شوێنی ناو شـاری مۆمبای. هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 9 كه‌س له هێرشبه‌ره‌كان كوژراون و یه‌كێـكیشـیان ده‌سـتگیركراوه كه پاكسـتانیـیه.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ماهاراشترا R.R. Patil ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره‌كان پـلانیان دانبوو 5 هه‌زار كه‌س بكوژن.
شـایانی باسه له نێو كوژراوه‌كاندا 22 هاوڵاتی بیانی تیادایه كه خه‌ڵـكی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ژاپـۆن و تایله‌ند و ئیسرائیل و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئوسترالیا و سنگافور و ماوریتن.