گه‌وره ڕێبه‌ری شـیعه‌كانی عێراق نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كه هه‌فته‌ی ڕابردوودا مۆركرا. به‌پـێی ئه‌م ڕێـكه‌وتنه هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵی تر له عێراق ده‌مێنێته‌وه.
گه‌وره یاریده‌ده‌رێـكی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سـیسـتانی ڕۆژی شه‌ممه گوتوویه‌تی ڕێبه‌ری باڵای شـیعه‌كانی عێراق مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی له‌م ڕێـكه‌وتنه‌دا سه‌روه‌ری عێراق نه‌پارێزرابێت. ده‌شڵێت ئایه‌توڵڵا سـیسـتانی له‌و بڕوایه‌دایه هاوڕایـیه‌كی نیشـتیمانی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـكه‌وتنه نیـیه.
ئه‌م یاریده‌ده‌ره ده‌ڵێت ئایه‌توڵڵا سـیسـتانی پـشـتیوانی له‌وه ده‌كات ڕێـكه‌وتنه‌كه بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه كه یاسادانه‌رانی عێراقی پـێی قایل بوون تا بتوانن ده‌نگی په‌سه‌ندكردنی لایه‌نی سه‌ره‌كی سـوننه‌كان به‌ده‌ستبهێنن.
ئایه‌توڵڵا سـیسـتانی زۆر به شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ ده‌سـتوه‌رناداته كاروباری حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕوانیـنه‌كانی له لایه‌ن شـیعه‌كانی عێراقه‌وه سه‌نگیـیه‌كی زۆری هه‌یه.