سه‌باره‌ت به هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی سه‌ر شـاری مۆمبای هیندسـتان حه‌سه‌ن یاسـین شـاره‌زای كاروباری ئیسلامی سـیاسی له سه‌نته‌ری لێـكۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێسـتا شـكسـتهێنانێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا و به تایبه‌ت له عێراقدا به‌دی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌مه هه‌وڵێـكی لایه‌نگرانی ئه‌لقاعیده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڵـێن هێشــتا ئێمه‌ی توندڕه‌وانی ئیسـلامی ماوین و ده‌توانین كێشه و ئاڵۆزی له جیهاندا بنێنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:36 خوله‌كه.