Accessibility links

دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م پاكسـتان ده‌ستی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر مۆمبایدا هه‌بووبێت


له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشـی تێرۆریسـتی كرانه‌ سه‌ر 12 شـوێنی ناو شـاری مۆمبای هیندسـتان و تیایدا نزیكه‌ی 200 كه‌س كوژران و به‌ سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.

كاربه‌ده‌سـتانی هیندسـتان وه‌باڵی ئه‌و هێرشـانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی وڵاتی پاكسـتانی دراوسێـیانه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی كردووه‌ له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب پـرۆفیسـۆری زانسـته‌ سـیاسـیـیه‌كان له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ واشـنتن و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه‌.

دكتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م پاكسـتان ده‌ستی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر مۆمبایدا هه‌بووبێت، چونكه‌ دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ر ڕێـبه‌رێـكی پاكسـتانی ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ كاردانه‌وه‌ی درێژ ده‌می ئه‌و كاره‌ چۆن ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG