ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه ئاسـایشـیـیه‌ی په‌سندکرد که هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن.
له کۆی 198 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق که به‌شـداریـیان له ده‌نگدانه‌که‌دا کرد 149 یان ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌یان په‌سه‌ندکرد.
شـایانی باسه به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتننامه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانێت تا سـاڵی 2011 هێزه‌کانی خۆی له عێراقدا بهێـڵێته‌وه.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
عه‌بدوڵڵا ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
عه‌بدول باری زێباری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46 خوله‌که.