پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی له مزگه‌وتێـکی شـیعه‌ی باشوری به‌غدا 9 که‌س کوژران و 15 که‌سی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که له کاتی نوێـژدا خۆی ته‌قاندبۆوه و له ناو کوژراواندا ژنێـکی تیا‌بوو که له‌و نزیکانه سـواڵی ده‌کرد.
ئه‌م هێرشه یه‌ک ڕۆژ دوای په‌سه‌ندکردنی په‌رله‌مان بۆ ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌نجامدرا، ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌دات هه‌تا سـاڵی 2011 .
شـایانی باسه کوتله‌ی سه‌ره‌کی سـوننه‌کانی عێراق ده‌نگیان به‌و ڕێـکه‌وتنه دابوو له به‌رامبه‌ر ڕازیبوونی پارته شـیعه‌کان بۆ سـازدانی ڕیفراندۆمێـکی گشـتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه هه‌تا کۆتایی مانگی حه‌وتی داهاتوو.
هه‌روه‌ها پارته شـیعه‌کان داواکانی سـوننه‌کانیان په‌سه‌ندکربوو بۆ سـازدانی چاکسـازی سـیاسی و به‌رفراوانکردنی ڕۆڵی که‌مینه سـوننیـیه‌کانه له حکومه‌تدا.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌ی به‌غدا و چه‌ند هه‌واڵێـکی تری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.