Accessibility links

زیپـی لیڤنی داوا له‌ ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌كات ده‌سـتبه‌جێ واز له‌ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری بهێنێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل زیپـی لیڤنی داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی ئێهود ئۆڵمه‌رت كردووه‌ كه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌سـت له‌كاربكێشـێته‌وه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ خانم لیڤنی كه‌ جێگه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی پارتی كادیمای ده‌سه‌ڵاتدار گرته‌وه‌ ئه‌و داواكاریـیه‌ی خسـته‌ڕوو ته‌نها یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی دادپـرسی گشـتی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو تاوتوێی دادگایـیكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێـك له‌و تۆمه‌تانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌ ئاڕاسـته‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت كراون.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئێهود ئۆڵمه‌رت ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و گه‌تی به‌ شـێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌سـتی له‌كاركێشـاوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ بێ بنچینه‌ن.

به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت به‌ شـێوه‌یه‌كی كاتی له‌ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌مێـنێته‌وه‌ تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردن له‌ مانگی دووی داهاتوودا.

شـایانی باسه‌ ئه‌و تاوانانه‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ گه‌نده‌ڵی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پاره‌ی له‌ ڕێـكخراوه‌ جیاوازه‌كان وه‌رگرتبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG