سه‌رۆك وه‌زیری هیندسـتان مانمۆهان سینغ ده‌ڵێت وا دیاره ئه‌و تاوانكارانه‌ی ژماره‌یه‌ك هێرشـیان له مومبای پایته‌ختی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه بنكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌بێت.
به‌ڕێز سینغ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتارێـكی پـێشـكه‌شی خه‌ڵـكی هیندستان كرد، واته ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشـیان كرده سه‌ر 10 شوێن له شـاری مومبای و تیایدا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و 300 ی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ڕێز سینغ به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێـك به‌رێت گوتی ئه‌و به وڵاتانی دراوسێ ده‌ڵێت به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كانیان بۆ هێرشی تێرۆریسـتی چاوپـۆشی لێـناكرێت.
هاوكاتی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سینغ وتاره‌كه‌ی پـێشـكه‌ش ده‌كرد هێزه‌كانی ئاسایشی هیندسـتان خۆیان كرد به ناو هه‌ردوو هۆتێـلی ناودار تاج محه‌ل پاڵاس و ئۆبێرۆی – تریدنت له هه‌وڵـێـكدا بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ماونه‌ته‌وه. ده‌نگی شه‌ڕه ته‌قه و ته‌قینه‌وه له ناو هه‌ردوو هۆتێله‌كدا ده‌بیسـترا.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشـانه‌ی هیندسـتان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌نجانا پاسریچا له نیو ده‌لهی پایته‌ختی هیندستان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌یكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:33 خوله‌كه.