په‌رله‌مانی عێراق ڕێـكه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی تا كۆتایی سـاڵی 2011 ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ده‌نگدانێـكدا كه به ده‌ست به‌رزكردنه‌وه ئه‌نجامدرا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه په‌سه‌ندكرا. ده‌نگدانه‌كه پاش ئه‌وه هات كه ڕێـبه‌رانی شیعه‌ی ناو په‌رله‌مان توانیان لایه‌نه سـوننه‌كان قایل بكه‌ن به‌وه‌ی پـشـتیوانی له ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێـك چاكسـازی سـیاسی كه له لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه داواكراوه.
ئێسـتا ده‌بێت ئه‌و ڕێكه‌وتنـنامه ئاسایشیـیه‌ی نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌ر له‌وه‌ی كاری پـێـبكرێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراقه‌وه كه له سێ ئه‌ندام پـێـكهاتووه په‌سه‌ندبكرێت.
ئه‌م ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه شوێنی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی تا 31 ی مانگی دوانزه‌ی ئه‌مسـاڵ ڕێـگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه داوا ده‌كات وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی به‌ر له 30 ی مانگی شه‌ش هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شـاره‌كانی عێراقدا بكشـێنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێ به چاودێریـیه‌كی توندی عێراقیـیه‌كان ده‌دات بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی په‌سه‌ندكردنی ڕێـكاوتنـنامه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گۆران ته‌وفیق له به‌غداوه ڕاسـته‌وخۆ ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:55 خوله‌كه.