ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا له به‌غدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 16 ی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت له ڕووداوی هه‌ره خوێناویترینی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دوو مه‌ده‌نی کوژران و 10 که‌سی دیکه برینداربوون له کاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له ژێر کاروانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له ناوجه‌رگه‌ی گۆڕه‌پانی فرده‌وسـدا.
هاوکات ڕوسـیا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی به ده‌سـتی ئه‌نقه‌ست خۆیان به کاروانی دیپـلۆماته ڕووسـیـیه‌کاندا له به‌غدا کێشـاوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا ده‌ڵێت سێ دیـپـلۆماتیان له ڕووداوه‌که‌دا برینداربوون کاتێـک کاروانێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی که ژماره‌یه‌ک ماشـێـنی دیپـلۆماته ڕووسـیـیه‌کان که‌وت و خۆیان به یه‌کێـک له ماشـێـنه‌کاندا کێشـا بۆ ناچارکردنی له ڕێـگه لابدات.
مۆسـکۆ داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی کردووه له ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه. گوته‌بێژی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌ڵێن له ڕووداوه‌که ده‌کۆڵـنه‌وه.