Accessibility links

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی بدات


بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراقی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌نگدانی خۆی له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌ی ئاسـایشی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق بدات، ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی ڕێـگا به‌ مانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی له‌ عێراق بۆ سێ سـاڵی دیکه‌ ده‌دات.

وا بڕواده‌کرێت شیعه‌کانی عێراق و کورده‌کان هێنده‌ ده‌نگیان له‌ کۆی 275 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌بێت که‌ له‌ ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتـننامه‌که‌ مسـۆگه‌ربکه‌ن. هاوکات هانی به‌ره‌ی ته‌وافوقی سه‌ره‌کی سـوننه‌ی نێو په‌رله‌مانیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پـشـتگیری له‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی بکه‌ن تاوه‌کو ڕه‌وایی زیاتری پـێ‌بدرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامانی سـوننه‌ی نێو په‌رله‌مانی سـوننه‌ی سه‌ر به‌ لیسـتی به‌ره‌ی ته‌وافوق گوتوویانه‌ ئه‌وان پـشـتگیری له‌ ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ ده‌که‌ن به‌و مه‌رجه‌ی په‌رله‌مان چاکسـازی سـیاسی په‌سه‌ندبکات، ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له‌ بڕیاردانی سـیاسیدا ده‌داته‌ سـوننه‌کانی نێو په‌رله‌مان.

هاوکات سـوننه‌کانی نێو په‌رله‌مان داوای دڵـنیاکردنی ئه‌وه‌یان کردووه‌ که‌ ڕیفراندۆمێـکی نیشـتیمانی عێراقی له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ سـازبکرێت.

هاوکات ئه‌ندامانی هاوبه‌ندی شـیعه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌خوازن له‌ سـاڵی ئاینده‌دا ڕیفراندۆمێـکی سه‌رانسه‌ری له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG