کۆمه‌ڵێـکی باڵای قانوندانه‌رانی سـوننه‌کانی عێراق ده‌ڵێن ته‌نها پـشـتیوانی له ڕێـکه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌که‌ن گه‌ر بخرێته ڕیفراندۆمی نیشـتیمانیـیه‌وه.
قانوندانه‌رانی به‌ره‌ی ته‌وافوق له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا گوتیان هه‌روه‌ها داوای چه‌ند ڕیفۆرمێـکی سـیاسی ده‌که‌ن که له بڕیاره سـیاسیـیه‌کاندا ده‌نگی زیاتر به کۆمه‌ڵه‌که‌یان ده‌دات.
داواکاریـیه‌که هات به‌ر له ڕۆژێـک له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی که درێژه ده‌دات به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا تا سێ سـاڵی دیکه.
جێی باسه بێ پـشـتیوانیکردی کۆمه‌ڵه‌ی سـوننه‌کان وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت زۆربه‌ی شـیعه‌کان له په‌رله‌ماندا ڕێـکه‌وتنه‌که په‌سه‌ندبکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئێرانی دراوسـێی عێراقیش هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ڕێـکه‌وتنـنامه‌که گرتووه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانی عه‌لی لاریجانی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند که ڕێـکه‌وتنه‌که پـێشـێـلی سه‌روه‌ری عێراق ده‌کات.
هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق که داوای په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌که‌ن ده‌ڵێن کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ڕه‌نگه وڵاته‌که ناسـه‌قامگیربکات.
ڕێـکه‌وتنه‌که جێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌گرێته‌وه که مۆڵه‌ته‌که‌ی له کۆتایی مانگی داهاتوودا به‌سه‌رده‌چێت.