دیار قائیدی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ڕۆژه له ئه‌ڵمانیا. ئه‌و ڕێـکخراوه گرنگی به مه‌سه‌له‌کانی کورد ده‌دات و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به ئێزدیـیه‌کانه‌وه هه‌یه.
دیار قائیدی له پاڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و ڕێـکخراوه‌یه هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری بیانیـیانه له شـاری گتنگنی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاری وه‌رگێڕی بۆ زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی ده‌کات، ئینجاکه‌ش خوێـندکاری کۆڵێژی پـزیشـکیـیه.
له ماینه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌یکاته میوانی به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:40 خوله‌كه.