به مه‌به‌سـتی ئاشـنابوون به ڕاوبۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سوریا و مه‌سه‌له‌ی كوردی له‌و وڵاته جه‌نگیزخان حه‌سـۆ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی كوردسـتانی سـوریا هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كرد.
له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵدا كرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:48 خوله‌كه.