ڕێبه‌رانی وڵاتانی پاسفیك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی‌یان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له لیمای وڵاتی پـیرۆ هێنا. ئه‌وان په‌یمانیان دا یه‌كگرتووبن له به‌ربه‌ره‌كانی دژ به قه‌یرانی ئابووری جیهانی.
ئه‌و 21 ڕێبه‌ره‌ی ڕێـكخراوی هاوكاری ئابووری ئاسـیا پاسفیك ناسـراو به APEC له ڕۆژی شه‌ممه به‌ڵێنیان دا تا سـاڵێـك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زیاتر نه‌خه‌نه به‌رده‌م بازرگانی جیهانی.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ڕێـكخراوی APEC به‌ڵێنیان دا فشـاربه‌رن بۆ نوێـكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له مانگی حه‌وتدا تێـكچوون.
جێی باسه ئه‌م كۆنفرانسه‌ی APEC دوا به‌شـداریكردنی سه‌رۆك بوش بوو به‌ر له‌وه‌ی كه ئۆفیس به‌جێبهێڵێت. ئه‌و له ڕۆژی شه‌ممه گوتی سێ هێزی گه‌وره بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری گرنگه ئه‌ویش " بازرگانی ئازاد، بازاڕی ئازاد و هه‌روه‌ها خه‌ڵـكی ئازاده."