عه‌بدوڵڵا سـاڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت جگه له گروپی سه‌در هیچ لایه‌نێـكی تر له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا دژی ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریكادا نیـیه، وه‌لێ زۆربه‌ی گروپه‌كان مه‌ترسـیـیان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بكه‌وێته ده‌سـتی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و پاشـان تاكڕه‌وی له وه‌رگرتنی بڕیاره‌كاندا بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.