Accessibility links

هێرشـێـكی گومان‌لێـكراوی ئه‌مریكا 4 ملیشـیا له‌ پاكسـتان ده‌كوژێت


كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتان ده‌ڵێن هێرشێـكی گومان‌لێـكراوی موشه‌كی ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی پـڕ له‌ ئاژاوه‌ی باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان 4 میلیشـیای كوشـتووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی ئاسـایش باوه‌ڕیان وایه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ئه‌م هێرشـه‌یان له‌ دژی حه‌شـارگه‌یه‌كی میلیشـیا بڕیوه‌بردووه‌ كه‌ له‌ گوندی عه‌لی خێڵ له‌ هه‌رێمی عه‌شیره‌یی وڵات واته‌ باكوری وه‌زیرسـتان هه‌ڵـكه‌وتووه‌.

حكومه‌تی پاكسـتان به‌ توندی هێرشه‌كانی گومان‌لێـكراوی ئه‌مریكای مه‌حكومكردووه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و هێرشـانه‌ هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵات له‌ دژی تێرۆریزم لاواز ده‌كات.

ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازانی پاكسـتان مانۆڕی ته‌قه‌كردن له‌ چه‌ندین لاوه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان تاقیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوره‌وه‌ خۆیان كۆنتڕۆڵیان ده‌كرد.

هه‌ر ئه‌م حه‌وتوه‌ش میلیشـیاكانی تاڵیبان هه‌ڕه‌شـه‌یان كرد ئه‌گه‌ر هێرشـه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روا درێژه‌ی بـبێت ئه‌وا هێرش بۆ سه‌ر بیانیـیه‌كان ده‌به‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG