Accessibility links

یاسای باری که‌سێتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ری


هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردنی یاسـای باری که‌سێـتی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی یاسـای باری که‌سێـتی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتاندا کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌م یاسـایه‌ که‌ تیایدا فره‌ ژنی به‌ مه‌رجی هێشـته‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ی نه‌کرد. هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانیش ڕایگه‌یاند هه‌فته‌یه‌ک ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان.

به‌ر له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ژماره‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌تی دامه‌زراند بۆ به‌دواداچوونی توندوتیژیـیه‌کانی دژی ژنان و ئافره‌تان ده‌کرێن له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

ژماره‌یه‌ک ڕێـکخراوی سـڤیڵ بڕیاریان داوه‌ به‌شـداری له‌و هه‌فته‌یه‌دا نه‌که‌ن که‌ به‌ هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ناودێر کراوه‌ و وه‌ک ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی ژنان سـیاسه‌تێـکی بانێـکه‌ دوو هاوایی گرتۆته‌به‌ر.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG