Accessibility links

به‌هاکانی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر داده‌به‌زێت


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ نرخه‌کانی سه‌هم و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ دابه‌زیندان له‌و ده‌مه‌ی که‌ وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ نیگه‌رانن به‌ به‌ره‌و خراپ‌چوونی قه‌یرانی دارایی جیهانی.

بۆرسه‌ی نیکای ژاپـۆن به‌ ڕاده‌ی له‌ سه‌دا 7 دابه‌زی و بۆرسه‌ی سه‌ره‌کی هۆنگ کۆنگ به‌ ڕاده‌ی له‌ سه‌دا 4 هاته‌ خوارێ و بۆرسه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌وروپاش به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زینیان به‌خۆوه‌ بینی.

هێوربوونه‌وه‌ی ئابووری له‌ جیهاندا کاریکردۆته‌ سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی داواکاری له‌ بواری وزه‌دا. له‌ بۆرسه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی نیویۆرک و له‌نده‌ندا نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت چووه‌ که‌متر له‌ 50 دۆلار که‌ ده‌بێت به‌ که‌مترین نرخی نه‌وت له‌ نیویۆرکدا له‌وه‌ته‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه‌.

هه‌ندێ له‌ ئابوورناسـان هۆکاری دابه‌زینی بۆرسه‌کان ده‌گه‌ڕێـنـنه‌وه‌ بۆ نیگه‌رانی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ سه‌باره‌ت به‌ شـیانی که‌مبوونه‌وه‌ی دراو له‌و ده‌مه‌ی که‌ نرخی وزه‌ و کاڵا له‌ ئه‌مریکادا و وڵاتانی تردا دابه‌زیون.

هاتنه‌ خواره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و نرخانه‌ ڕه‌نگه‌ ئابووری په‌که‌وتووی ئێسـتا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ هێوربکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر کڕیاران کڕینی شـتومه‌ک ڕاگرن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ ڕاپـۆرتێـکی نوێی وه‌زاره‌تی کاری ئه‌مریکی ده‌ڵێت ژماره‌ی داواکارانی موچه‌ی بێـکاری گه‌یشـتۆته‌ به‌رزترین ئاسـتی له‌ 16 سـاڵدا.

شـاره‌زایانی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا پـێشـبینی ده‌که‌ن سـاڵی داهاتوو بێـکاری زیاتربێت و هه‌نووکه‌ ڕاده‌ی بێـکاری گه‌یشـتۆته‌ له‌ سه‌دا 7 .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG