ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕوفاتی 150 ئه‌نفالکراوی ناوچه‌کانی گه‌رمیان له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی شـاری هه‌ولێره‌وه برانه‌وه هه‌رێمی کوردسـتان.
ته‌رمه‌کان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له گۆڕسـتانێـکی به کۆمه‌ڵ له شـاری نه‌جه‌فی خوارووی به‌غدا دۆزرابوونه‌وه که به گۆڕسـتانی حه‌یده‌ریـیه‌ی یه‌ک و دوو ناسـرابوون.
له ڕێوڕه‌سـمێـکی فه‌رمیدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ لێـپـرسـراوانی دیکه‌ی باڵا ڕێزیان له قوربانیـیه‌کان گرت.
سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی ئه‌نفال ده‌رسێـکه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ماون، بۆ ئێمه وه‌کو خه‌ڵـکی کوردسـتان ده‌رسێـکه که کورد به ئه‌نفال و به کیمیاباران و به کوشـتن له ناوناچێت و بۆ خه‌ڵـکی تر ده‌رسـێکه که به خۆیاندا بچنه‌وه وبزانن به کیمیاباران و ئه‌نفال چاره‌نووسـیان له چاره‌نووسی به‌عس باشـتر نابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:52 خوله‌كه.