هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنه ئه‌منیـیه‌که بۆ درێژپـێدان به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ ناڕه‌زایی تونده‌وه ده‌رفه‌تی په‌سه‌ندکردنی له په‌رله‌ماندا هه‌یه.
هۆشـیار زێباری له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له دووهه‌مین دانیشـتنی په‌رله‌مان ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند ڕۆژێـک دوای دانیشـتنێـکی له‌وه‌وپـێـش که به کورتی کۆتایی‌پـێهات به‌هۆی ناڕه‌زایی‌بوونی قانوندانه‌رانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیکاڵی شـیعه‌کان له به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکادا.
ئه‌ندامانی بلۆکی ئه‌لسه‌در کۆبوونه‌وه‌که‌یان به هاتووهاوار شـێواند و یه‌کێـک له قانوندانه‌رانیان به گژ پاسه‌واناندا چووه‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت قانوندانه‌رانی عێراقیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئه‌منی به‌رده‌وامبن که تا سـاڵی 2011 درێژه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌دات.
جێی وتنه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕێـکه‌وتنه‌که په‌سه‌ند بکرێت چونکه قانوندانه‌رانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌گرنه‌وه.