ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا له زاری گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی عێراقیـیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه دانراون بۆ چاودێریـكردنی مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا به شـێویه‌كی به به‌رنامه كه‌وتۆته دورخسـتنه‌وه‌یان یاخود ده‌ركردنیان.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.