به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیا سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئۆتۆمبیل له ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ کۆنگرس ده‌دوێن و داوای هاوکاری بۆ کۆمپانیاکانیان ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیاکانی جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆر و فۆرد و کرایسله‌ر پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی یه‌کێتی کارمه‌ندانی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل له به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی سـینات باس له کێشه‌کانی به‌رده‌م پـیشـه‌سـازی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن.
ئه‌ندامانی دیموکرات له کۆنگرس پـشـتیوانی له نه‌خشه‌یه‌ک ده‌که‌ن که داوا ده‌کات 25 ملیار دۆلار له پاره‌ی پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری به کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل بدرێت. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پاره به‌و کۆمپانیانه بدرێت بێ ئه‌وه‌ی داوایان لێـبکرێت سه‌رله‌نوێ خۆیان ڕێـکبخه‌نه‌وه و زیاتر جۆری ئۆتۆمبیله‌کانیان به‌رامبه‌ر به ئۆتۆمبیله بیانیـیه‌کان باشتر بکه‌ن.