حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵـێنی 320 ملیۆن دۆلار زیاتری داوه بۆ یارمه‌تی هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئاماده‌كردنی خه‌ڵـك بۆ شـیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و درمه له ئاینده‌دا. ئه‌مریكا ئه‌م به‌ڵـێنه‌ی له كۆنفرانسـی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زیراندا له شه‌رم ئه‌لشێخی میسر خسته ڕوو سـه‌باره‌ت به ئه‌نفلۆنزای باڵـنده و درمی ئه‌نفلۆنزا.
به‌م به‌شـداریـیه له‌وه‌ته‌ی مانگی یه‌كی سـاڵی 2006 وه ئه‌مریكا 949 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه له‌پـێناو پـشـتیوانیكردنی هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له زیاتر له 100 وڵات‌دا بۆ باشـكردنی ڕه‌وشی ئاماده‌باشـی بۆ درم و نه‌خۆشـی و چاودێریـكردنی نه‌خۆشـیـیه‌كان و دۆزینه‌وه‌یان و به‌رپه‌رچی بڵاوبوونه‌وه‌یان و به‌ربه‌ستـكردنیان.
جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری دیموكراسی و په‌یوه‌ندیـیه نێونه‌ته‌ویی‌یه‌كان پاوڵا دۆبرێنسـكی بۆ ئاماده‌بووانی كۆنفرانسی شه‌رم ئه‌لشێخی ڕاگه‌یاند:
" با دڵنیاتان بكه‌مه‌وه ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له سه‌نگی خستنه‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شـانه‌ی كه هه‌موو به‌ره‌و ڕووی ده‌بینه‌وه."
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی ئه‌مریكا چالاكیـیه‌كانی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی و خزمه‌تگوزاریـیه مرۆیی‌یه‌كان و وه‌زاره‌تی كشـتوكاڵ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه.
له ناو به‌ڵێنه‌كانی تری ئه‌مریكادا 94 ملیۆن دۆلار بۆ پـشـتیوانی پـێـكهێنانی توانا و چالاكیـیه‌كانی ئاماده‌باشی بۆ درمی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده له ڕێـكخراوه پـێشـه‌وایی‌یه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا به ڕێـكخراوی خۆراك و كشـتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێـكخراوی گه‌شه‌كردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها 86 ملیۆن دۆلار بۆ پـشـتیوانیـكردنی چالاكیـیه‌كانی یه‌ك‌لایه‌نی هه‌نووكه‌یی له 48 وڵات‌دا له‌گه‌ڵ 83 ملیۆن دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی سـروشـتی په‌ره‌سه‌ندووی مه‌ترسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌گه‌ر له جیهاندا بڵاوبێته‌وه و 57 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ توێژینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و پشـتیوانی هه‌نووكه‌یی بۆ هه‌رێمه‌كان سه‌باره‌ت به تۆڕكاری دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كانی جیهان و هاوكاریـكردنی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2003 وه به سه‌دان ملیۆن باڵـنده له به لای كه‌م 60 وڵات‌دا به‌هۆی جۆره‌كانی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده H5N1 كه زۆر كوشـنده‌ن مردوون یان كوژراون بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسـه. 387 كه‌س له 15 وڵات‌دا تووشـی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و 245 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌وڵه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی ئه‌م كاره‌سـاته یارمه‌تی زیاتر له 30 وڵاتی جیهانیان داوه ڤایرۆسی H5N1 له ناو په‌له‌وه‌ڕه‌كانیاندا له‌ناوبه‌رن.
له 6 وڵات‌دا- به‌نگلادیش و چین و میسـر و ئه‌نده‌نووسـیا و پاكسـتان و ڤێتنام ڤایرۆسی H5N1 جێـگیره.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ندامێـكی دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوی هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه سه‌باره‌ت به درمی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده كه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2006 وه به‌گژ ئه‌و مه‌ترسیـیه‌دا ده‌چێته‌وه و ئه‌مریكا پابه‌نده به هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ربه‌ستكردنی ئه‌نفلۆنزای H5N1 له باڵـنده‌دا و خۆئاماده‌كردن بۆ شـیانی بڵاوبوونه‌وه‌ی له مرۆڤدا له ئاینده‌دا.