پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌شـنووسی ڕێـكه‌وتنـنامه ئاسایشـیـیه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌یان و ئه‌مریكا ده‌ربڕی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكدا له به‌غدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری و باڵـوێزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر ڕه‌شـنووسه‌كه‌یان مۆركرد.
ئێسـتا ئه‌و ڕه‌شـنووسه ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری كردووه.
هۆشـیار زێباری پـێشـبینی ده‌كات په‌رله‌مانی عێراق له ماوه‌ی 7 بۆ 10 ڕۆژدا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنـنامه ئاسـایشـیـیه بدات كه تا كۆتایی سـاڵی 2011 ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.