سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما گوتویه‌تی به نیازه هه‌موو توانای بخاته‌گه‌ڕ بۆ سه‌قامگیركردنی ئابووری و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌یی گڕیاران و هێنانه كایه‌ی كار و پـیشه‌ی نوێوه.
به‌ڕێز ئۆباما ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی Minutes 60 ی ته‌له‌فیزیۆنی CBS وه دواوه. گوتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ره‌سـهێنانی ئابووری زۆر گرنگترێـكه له ته‌رازوو ڕاگرتنی بوجه‌ی وڵاته‌كه‌دا. هه‌روه‌ها گوتی گرنگه مـتمانه‌یی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی دارایی تا ڕێ بدرێت ئابووری به شـێوه‌یه‌كی به‌هێزتر به‌ره‌وپـێش‌بچێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو ده‌ڵێت به‌نیازه جه‌خت دابنێت له‌سه‌ر خاوه‌ن خانووه‌كانی دووچاری له‌ده‌سـتدانی خانووه‌كانیان بوونه‌ته‌وه. به‌ڕێز ئۆباما گوتی پـێویسـته حكومه‌ت سـیسـتمێـك دابڕێژێت بۆ گفتوگۆ له نێوان بانكه‌كان و قه‌رزاره‌كان تا یارمه‌تی خه‌ڵـكی بدات له ماڵه‌كانیان بـمێـنـنه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ده‌سـتنیشـانكردنی تیمی ئاسـایشی نیشـتیمانی له سه‌روو لیسـتی كارنامه‌ی ده‌بێت، چونكه قۆناغه‌كانی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵات ئه‌و كاتانه‌یه كه وڵاته‌كه ناتوانێت به‌رگری بكات له به‌رامبه‌ر هێرشی تیرۆریسـتی.
به‌ڕێز ئۆباما به‌ڵـێنه‌كانی هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ داخسـتنی ده‌زگای گوانتانامۆ به‌ی له كوبا و هه‌روه‌ها كاركردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی له‌شـكری بۆ كه‌مكردنه‌ه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا.