هونه‌ری شـێوه‌كاری له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق وه‌ك گه‌لێـك له هونه‌رمه‌ندان بۆخۆیان ئاماژه‌ی پـێـده‌كه‌ن قۆناغی گه‌وره و گرانی بڕیوه، به‌ڵام هێشـتا نه‌یتوانیـوه بـبێته ئه‌و هونه‌ره‌ی سه‌روسه‌ودایه‌كی جیهانیـیانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره كه‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌ڵێن نه‌بوونی ڕه‌خنه‌یه‌كی زانسـتیـیانه‌ی هونه‌ری و نه‌بوونی لێـكۆڵـینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر لێـكدانه‌وه‌كان بۆ تابلۆ و به‌كارهێنانی ڕه‌نگ و ئه‌و یه‌كانه‌ی ته‌واوی تابلۆكه پـێـكده‌هێنن و هه‌روهاش په‌یوه‌ندی ڕه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، شـێوه‌كاران گله‌یی ئه‌وه‌شـیان له میدیای كوردی هه‌بووه كه زۆر بایه‌خی به‌م هونه‌ره نه‌داوه و زانیاری ئینجا ئایا خۆماڵی‌بێت یان بیانی له نێو چاپه‌مه‌نی كوردیدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره فه‌رهه‌نگیـیه‌كانی تردا كه‌مبوون.
پـێنج شه‌ش سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێـك له شـاری هه‌ولێری كوردسـتانی عێراقێ به‌رنامه بۆ گۆڤارێـكی وه‌رزی تایبه‌ت به هونه‌ری شێـوه‌كار داده‌نێن و ده‌ستده‌كه‌ن به ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره به ناوی شـێوه‌كاریـیه‌وه، وه یه‌كێـك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه ڕۆڵـێـكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌م گۆڤاره‌دا هونه‌رمه‌ند شـوكر سه‌عیده.
شوكر سه‌عید له دایكبووی شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتانه و له سـاڵی 2000 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێری ته‌واوكردووه و به‌شـداری له چه‌ندین پـێشـه‌نگای هونه‌ری شـێوه‌كاریدا كردووه. ئێسـتا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری شـێوه‌كاریـیه.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌دا میوانداری كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:04 خوله‌كه.
دوو تابلۆی هونه‌رمه‌ند شوكر سه‌عید: