Accessibility links

نزیكه‌ی 40  كوژراو و بریندار له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌ ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه‌


ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شـارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر نزیكه‌ی 40 كوشتی و برینداری لێـده‌كه‌وێته‌وه‌.

مولازم عه‌بود عوسـمان له‌ پـۆلیسی ته‌له‌عفه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ به‌ كاتی عێراق هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده‌ سه‌ر پـیشـانگایه‌كی ئۆتۆمبیل له‌ ناوچه‌ی پـیشـانگاكان له‌ باكوری ته‌له‌عفه‌ر كه‌ ناوچه‌یه‌كی شـیعه‌ ئاینزایه‌ و خۆی له‌ نێوه‌ندی قه‌ڵه‌باڵـغیـیه‌ك ته‌قانده‌وه‌.

به‌پـێی ئاكامه‌ به‌رایی‌یه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 10 هاوڵاتی شـیعه‌ كوژران و 31 ی تریش برینداركران و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 20 ئۆتۆمبیلیش سـووتان و تێـكشـكان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پـێی وابوو ژماره‌ی مردووه‌كان له‌وه‌ زیاتر به‌رزبـبێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌ندێـكیان.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ لیژنه‌ی ناوخۆی ته‌له‌عفه‌ر سه‌ر به‌ لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردسـتان پـێـیان ڕاگه‌یاندین چه‌ند بریندارێـكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان بۆ شـاری دهۆك گواسـترانه‌وه‌.

ناوچه‌ی پـیشـانگاكان و له‌ نزیـك گه‌ڕه‌كی سـه‌رای له‌ ته‌له‌عفه‌ر كه‌ زۆرینه‌ی دانیشـتووانی شـیعه‌ ئاینزان له‌ ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا سـێهه‌مین ته‌قینه‌وه‌ی له‌م شـێوه‌یه‌ی لێ ڕووده‌دات و ده‌یان كوشتی و برینداری به‌ دواوه‌ بووه‌.

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارگای ئیمام عه‌سـكری له‌ شـاری سـامه‌ڕا شه‌ڕی ئاینزایی نێوان شیعه‌ و سـونـنیـیه‌كان ده‌سـتیـپــێـكرد و زۆرینه‌ی ڕووداوه‌كانی ته‌له‌عفه‌ری گرته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ئه‌و دوو ئاینزایه‌ له‌و شـارۆچكه‌یه‌دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG