Accessibility links

ده‌یڤد فیلیپـس باس له‌ دۆسـتایه‌تی نێوان کورد و ئه‌مریکا ده‌کات


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێـکه‌وتی 12 ی یازده‌ ڕۆژنامه‌ی The Wall Street Journalوتارێـکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی بڵاوکرده‌وه‌ و‌ تیایدا ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق نزیـکترین دۆست و هاوپه‌یمانی نه‌گۆڕی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌یڤد فیلیپـس شـیکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی له‌ زانکۆی کۆلومبیا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی له‌ وتاره‌که‌یدا له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی قوڵی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کورده‌کانی عێراقه‌وه‌ نووسـیویه‌تی سه‌د ده‌ر سه‌د ته‌واوه‌. ده‌شڵێت هیچ گومان و پـرسیارێـک له‌ هزری هیچ که‌سێـکدا نیـیه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ر له‌ سـه‌ره‌تای تێوه‌گلانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا هه‌تا ئه‌مڕۆش کورده‌کانی عێراق هه‌ڵـوێسـتی نه‌گۆڕ و نزیـکترین دۆسـتی ئه‌مریکا بوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG