Accessibility links

یوست هێڵته‌رمان باس له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و تورکیا ده‌کات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گروپی قه‌یرانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپـۆرتێـکی له‌ ژێر سه‌ردێڕی تورکیا و کورده‌کانی عێراق بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردسـتان به‌ شـێوه‌یه‌کی باش پـێشـکه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، وه‌لێ هێشـتا ئاسـته‌نگی سه‌ره‌کی له‌ نێوانیاندا ماوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ یوست هێڵته‌رمان Joost Hilterman شـاره‌زای کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گروپی قه‌یرانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سـازکردووه‌ و پاشـان له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه‌ کرمانج به‌ کوردی ئاماده‌یان کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:54 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG