Accessibility links

له‌ ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ عێراق 4 که‌س ده‌کوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسـایشی عێراق ده‌ڵێن له‌ ئاکامی چه‌ند هێرشێـک له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا به‌ لای که‌م 4 که‌س کوژران و 29 که‌سی تریش برینداربوون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌ خوێناویترین ڕووداودا له‌ پارێزگای ئه‌نبار ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ به‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ هێرشێـکی کرده‌ سه‌ر کاروانێـکی پاسه‌وانێتی پـۆلیس و ده‌رئه‌نجام به‌ لای که‌م پـۆلیسـێـک له‌ نێو کوژراواندا بوو.

له‌ به‌غدای پایته‌ختیش پـۆلیس ده‌ڵێت له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی پاسـێـکی پـچووکی مینڕێژکراو به‌ لای که‌م یه‌ک که‌س کوژرا و چه‌ندین که‌سی تریش برینداربوون.

له‌ شـاری موسـڵی باکوری عێراقیش له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو 16 که‌س برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG