ڕاپـۆرتێـکی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت سێهه‌م ئابووری گه‌وره‌ی جیهان له داڕماندایه.
ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت له چاره‌کی سـێهه‌می سـاڵی 2008 دا ئابووری ئه‌ڵمانیا به ڕاده‌ی له سه‌دا یه‌ک خاڵ و نیو دابه‌زیوه که ده‌بێت به دووهه‌م دابه‌زینی له‌سه‌ر یه‌ک له‌مسـاڵدا.
له ڕاپـۆرتێـکی تردا ڕێـکخراوی هاوکاری ئابووری و گه‌شه‌کردن پـێشـبینی ده‌کات که له سـاڵی داهاتوودا له‌و وڵاتانه‌ی که دراوی یورۆ به‌کارده‌هێنن ئابووری به ڕاده‌ی له سه‌دا نیو بێته خوارێ و له ئهمریکاشـدا به ڕاده‌ی له سه‌دا نۆلهسهر ده بێته خوارێ.
واشـنتن هه‌وڵی داوه به پـلانی فراکه‌وتنی ئابووری 700 ملیار دۆلاری گڕوتین بداته‌وه به ئابووری ئه‌مریکا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش وه‌زیری دارایی ئه‌مریکا هێنری پـۆڵسن گوتی کارده‌کات بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و ده‌زگا دارایییانه‌ی که قه‌رز به خه‌ڵـک ده‌ده‌ن بۆ گڕینی ئه‌و شـتانه‌ی وه‌ک ئۆتۆمبیل و هه‌روه‌ها له ڕووی قه‌رزی خوێندکارانه‌وه.
ئه‌مه ئاڕاسـته‌یه‌کی نوێی ئه‌م پـلانهیه که سه‌ره‌تا به نیازی فریاکه‌وتنی وه‌گڕخسـتنی سه‌رمایه هاتبووه ئاراوه.
بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی سه‌رانی 20 وڵاتی گه‌وره‌ی پـێشه‌سـازی جیهاندا له واشـنتن قه‌یرانی ئابووری له سه‌روو کارنامهکانهوه بن.