ڕه‌نج چێنه‌ر هونه‌رمه‌ندێـکی گه‌نجی کورده و نزیکه‌ی 13 سـاڵه له ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریکا ده‌ژی و به شـێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی (computer animation) ی خوێندووه، واته دروسـتکردنی دیمه‌نێـکی جوڵاو به کۆمپـیوته‌ر وه‌کو فیلمی کارتۆن. ئێسـتا هیواداره له بواری سـینه‌مایـیدا کاربکات و سینه‌مای کوردی به‌ره‌و پـێشـه‌وه به‌رێت.
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نج له پاڵ ئه‌مه‌شـدا ئه‌لبومێـکی گۆرانی به ناوی پاڵـتۆ ڕه‌ش به هاوکاری چه‌ند هاوڕێـیه‌کی ده‌رکردووه. ئه‌لبومه‌که 6 گۆرانی له‌خۆ گرتووه.
هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی یه‌که‌م باسی ئه‌لبومه‌که‌ی ده‌کات و له به‌رنامه‌ی دووه‌م گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
ڕه‌نج چێنه‌ر له میانه‌ی گفتوگۆکه‌دا به گه‌نجانی کورد له ئه‌مریکا ده‌ڵێت که‌لتوری کوردی له یاد نه‌که‌ن، سه‌یری ئه‌و شـتانه مه‌که‌ن که باوه به‌ڵـکو سه‌یری ئه‌وه بکه‌ن که له کوێوه هاتوون، چونکه باو گرنگ نیـیه و هه‌موو کات شـتێـکی نوێ باویـیه‌تی، بۆیه پـێویسـته که‌لتوری خۆمان بـپارێزین تا دوای په‌نجا بۆ سه‌د سـاڵی دیکه بـڵێن ئێمه کوردین.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی هه‌ردوو به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.