Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ یاسای باری كه‌سێتی هه‌رێمی كوردسـتان

  • به‌شی ئه‌مریكا

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوانزه‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پـرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسـای باری كه‌سـتێی له‌ هه‌رێمی كوردسـتاندا.

ماوه‌یه‌كه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سه‌رقاڵی پـرۆژه‌ی‌ هه‌مواركردنی یاسـای باری كه‌سێتی‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سـاڵی 1959 وه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ دانراوه‌. یه‌ك له‌و به‌ندانه‌ی هه‌موار و په‌سـه‌ندكراوه‌ فره‌ژنیـیه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رج. ئه‌مه‌ش مشـتومڕێـكی زۆری لـێـكه‌وتۆته‌وه‌.

هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
سـۆزان شـه‌هاب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان.
شه‌مسه‌ سه‌عید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كوردستان.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG