به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراوی نێو جاده له به‌غدای پایته‌خت 4 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها 25 که‌سیش بریندرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئاسـایشـیـیه‌کانی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند بۆمبه چێندراوه‌کان له نزیـک کۆمه‌ڵـێـک کرێـکار ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی کاریان ده‌کرد له شه‌قامی فه‌له‌سـتین له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕۆژێـک دوای ئه‌و سێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌غدا بوو که تیایاندا 28 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 70 که‌سیش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌غدا ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن دوو ماشێـنی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیـیانی سـڤیل ته‌قیبوونه‌وه و دواتریش له‌و ده‌مه‌ی هێزی پـۆلیس و خه‌ڵـکانی دیکه به هانای ته‌قینه‌وه‌کان چووبوون هاوکات هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی له خۆی به‌سـتبوو ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هێرشـه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌غدا به کوشـنده‌ترین هێرش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا داده‌نرێت.
هاوکات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری موسـڵی باکوری عێراق 15 که‌س برینداربوون. هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا پـردی سه‌ره‌کی ناسـراو به (ئه‌ئیمه) یان کرده‌وه که بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵ داخرابوو.
پـردی ناوبراو ناوچه‌کانی شیعه ئاینزا به سـونـنه‌کانه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه.