ئێران ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـبینی ناكات گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر سـیاسه‌تی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی ڕووبدات كاتێـك باراك ئۆباما له مانگی یه‌كی سـاڵی داهاتوو پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرێته ده‌ست.
ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌سـه‌ن قه‌شـقاوی ئه‌م تێبینی‌یه‌ی دا له ده‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاری په‌یامنێرێـك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دانوسـتاندنی به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران له ئاینده‌دا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕه‌خنه‌ی له باراك ئۆباما گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتبووی به‌رده‌وامی تاران له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی قبوڵ ناكرێت.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران (IRNA) له زاری عه‌لی لاریجانیـیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه گوتبووی تـێبینی‌یه‌كانی به‌ڕێز ئۆباما نیشـانه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌مان "سـیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی پـێشـووی ئه‌مریكایه."
شـایانی باسه باراك ئۆباما له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 4 ی ئه‌م مانگه ئاماژه‌ی بۆ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران كرد. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و به‌و نامه‌ی پـیرۆزبایی‌یه‌دا ده‌چێته‌وه كه له لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانه‌وه بۆی هاتووه و به شـێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.