هه‌موو ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كانی ناوه‌نده سـتراتیژیـیه‌كان چ له ناو ئه‌مه‌ریكا و چ له ده‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ی چه‌ند ســا‌ڵی ڕابردوودا ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا خراپـبووه. له هه‌ندێـك جێی تایبه‌ت به ته‌نها ناوی سه‌رۆك بوش و سـیاسه‌ته‌كانی ئارمانجی هه‌سـتی ناحه‌زان بوون. له هه‌ندێـك وڵات و هه‌ریم ناوی ئه‌مه‌ریكا به گشـتی خراپـبووبوو.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانكردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، شـاره‌زا و لێـكۆڵه‌ره‌وه سـیاسی له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن.
هۆشه‌نگ برۆكا، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان بنكه له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 20:12 خوله‌كه.