Accessibility links

دكتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ده‌ڵێت میلـله‌تی كوردسـتان مافی خۆیه‌تی پاراسـتنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت


دكتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی نێوان به‌غدا و واشـنتن مۆر نه‌كرا و باری ئاسایشی له‌ عێراقدا تێـكچوو و ده‌سـتور به‌های نه‌ما و خه‌ڵـك كاری پـێنه‌كرد ئه‌وا ئه‌و كاته‌ ده‌بێته‌ گێره‌شـێوێنی ته‌واو له‌ عێراق، بۆیه‌ له‌و دۆخه‌دا میلـله‌تی كوردسـتان مافی خۆیه‌تی به‌پـێی بڕیاری 688 ی سـاڵی 1991 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاراسـتنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG