Accessibility links

کورد و مه‌سه‌له‌ی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا


هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه‌ بۆ هه‌ڵـوێسـتی کورد له‌ به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

هێشـتاش هاوڕایی‌یه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنه‌ سـتراتیژیـیه‌ ئاسایشـیـیه‌که‌ی ئه‌مریکا و عێراق نه‌هاتۆته‌ کایه‌، به‌ڵام هاوکات کورده‌کانی عێراق، واته‌ ده‌سه‌ڵاتی سـیاسی کورده‌کان پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ لای گه‌وره‌ کاربه‌ده‌سـتانی کورده‌وه‌ مۆرکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه‌، وه‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ش به‌ر گه‌لی کوردیش ده‌که‌وێت له‌ وڵاته‌که‌دا. هه‌ندێـک گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کورده‌کان به‌بێ تاوتوێـکردنی ڕه‌هه‌نده‌کان ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ سـتراتیژیـیه‌ی په‌سه‌ندکردووه‌، به‌ڵام به‌ لای هه‌ندێـکی تره‌وه‌ پـشـتیوانیکردنی کورد بۆ ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریکا جۆرێـکه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی کورد به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی کاریگه‌ری ده‌ره‌کی بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:18 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG