سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی باراک ئۆباما بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هاوکارمان شوان سه‌عید گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب پـرۆفیسـۆری زانسـتی سـیاسی له زانکۆی ئه‌مریکی بنکه له واشـنتن سـازکردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانی ئاماده‌کردووه.
ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵـک ئومێده‌وارن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له سـایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێوه له‌مه‌ودوا ڕێبازی جیاواز بگرنه‌به‌ر دور له ڕێبازی شه‌ڕی خۆپاراسـتن یان چوونه شه‌ڕه‌وه به‌ر له ڕوودانی هێرشی تێرۆریسـتی بۆ سه‌ر ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها دور له په‌یڕه‌ویـکردنی ڕێبازی تاکڕه‌ویـیه‌وه له جیهاندا، وه پـێویسـته ئه‌مریکا گۆڕانکاریـیه‌کانی جیهان به‌رچاوبگرێت. به‌ڵام پـرۆفیسـۆر غه‌ریب ده‌شڵێت سـیناتۆر ئۆباما هه‌موو شـتێـک ناگۆڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:30خوله‌كه.