کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ڕه‌سـمی وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌کانی عێراقی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گۆڕینی به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی نێوان هه‌ردوو وڵات.
کاربه‌ده‌سـتان زانیاری زیاتریان له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق له مانگی پـێـنجه‌وه هه‌وڵی کۆتایی‌هێنان به ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نێوان هه‌ردوولایان ده‌ده‌ن که به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ڕێـگا به سه‌ربازه ئه‌مریکایـی‌یه‌کان ده‌درێت له پاش کۆتایی‌هێنانی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له مانگی دوانزه بتوانن له عێراق بمێنـنه‌وه.
عێراق داوای گۆڕانکاری له به‌رنووسه‌که‌دا کردبوو به شـێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتێـکی زیاتر به حکومه‌تی به‌غدا بدات.
له توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی عێراقیش پـۆلیس ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێـگا له به‌غدا به لایه‌نی که‌م 4 که‌س کوژراون و 7 که‌سی تریش برینداربوون.