ڕۆژنامه‌وان ته‌ها حه‌سه‌نیانی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به هاتنی دیموكراته‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات گوشـاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی له هه‌ندێ كه‌ناڵه‌وه زیاتر ده‌بێت، یه‌ك له‌وانه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤه كه له ئێران‌دا زۆر به شـێوه‌یه‌كی توند پـێشـێـل ده‌كرێت. دیموكراته‌كانیش زۆر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پـێـیان داگرتووه و مێژووش ئه‌وه‌ی نیشـان داوه و هه‌روه‌ها خودی باراك ئۆباماش له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی پـێـكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.