Accessibility links

دیموکراته‌کان ژماره‌ی ئه‌ندامانیان له‌ خانه‌ی نوێنه‌ران زیاد ده‌بێت

  • Dan Robinson

دیموکراته‌کان له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتیان برده‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامانیان له‌ هه‌ردوو خانه‌ی سـینات و نوێنه‌رانیشدا زیادبووه‌‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دان ڕۆبنسـن له‌ باڵه‌خانه‌ی کۆنگرسه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان شـوان سه‌عید به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

له‌گه‌ڵ شه‌پـۆلی هه‌ڵبژاردنی سـیناتۆر باراک ئۆباما بۆ سه‌رۆکایه‌تی دیموکراته‌کان له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وت بوون بۆ به‌ده‌سـتهێنانی 260 کورسی یان زیاتری زۆرینه‌ی خانه‌ی نوێنه‌رانی کۆنگرس.

له‌گه‌ڵ به‌دسـتهێنانی کورسی زیاتر له‌ سـیناتدا بۆ نزیکه‌ی 60 کورسی زۆرینه‌ی سـینات. دیموکراته‌کان خولی 111 هه‌مین کۆنگرس له‌ مانگی یه‌کی داهاتوودا ده‌سـتپـێـده‌که‌ن به‌ به‌هێزترین شـێوازه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا کۆماریـیه‌کان 175 کورسی یان که‌متریان به‌ده‌سـته‌وه‌یه‌.

بۆ سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێراو باراک ئۆباما که‌ له‌ وتاره‌که‌ی شه‌وی سـێشه‌ممه‌یدا له‌ شـیکاکۆ هانی سه‌رده‌مێـکی نوێی له‌ یه‌کێتیدا، هه‌لومه‌رجی نوێی سـیاسی ده‌رفه‌تێـک ده‌ڕه‌خسـێنێت سه‌باره‌ت به‌ ئاسـانکاری هێنانه‌ دی کارنامه‌که‌ی له‌ ڕێـگه‌ی کۆنگرسه‌وه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکی خانه‌ی نوێنه‌ران ناسـی پـلۆسـی گوتی دیموکراته‌کان ئاماده‌ن هاوکاری ئۆباما بکه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای نوێی هاوکاری هه‌ردوو پارتی کاربکه‌ن.

خانم پـلۆسی ده‌ڵێت" ده‌بێت ڕێبازێـکی ڕاوێژکاری زۆر و چه‌سـپاو بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌مریکا، ئه‌وه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ باراک ئۆباما ئاماده‌یه‌ وه‌کو سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ئه‌نجامی بدات.

له‌م چه‌ند هه‌فته‌ و مانگانه‌ی داهاتوودا زیاتر کاریگه‌رێـتی هه‌ڵـبژاردنی 2008 له‌سه‌ر کۆماریـیه‌کانی خانه‌ی نوێنه‌ران ده‌رده‌که‌وێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG